ئه‌مریکائه‌وروپائەفریقاگرنگترین

ئادیبایۆر ئامادەنیە هیچ هاوکارییەکی توشبووانی کۆرۆنا بکات

یاریگا
ئیمانوێل ئادیبایۆر، هێرشبەری تۆگۆیی یاریزانی یانەی ئۆڵمپیای پاراگوایی رەتدەکاتەوە هیچ هاوکارییەکی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی بکات.

یاریزانەکەی پێشووی یانەکانی ئارسێناڵ و ریال مەدرید گرتە ڤیدیۆیەکی لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاوکردووە و دەڵێت ” من بیر کردنەوەم جیاوازە و نامەوێت هاوکاری هیچ کەسێک بکەم، زۆرێک دەڵێن بۆچی هاوشێوەی ئیتۆ و درۆگبا هاوکاری خەڵک ناکەیت، منیش دەڵێم من وەکو ئەوان نیم و ئارەزوی خۆمە چی دەکەم و چی ناکەم، هەندێ کەس بە شێوەیەک قسەم لەگەڵ دەکەن کە من ڤایرۆسی کۆرۆنام بڵاوکردووە ”.

ڤایرۆسی کۆرۆنا بەم دواییە گەیشتە وڵاتی تۆگۆ و بەم هۆیەوە 86 کەس تووشی ئە م پەتایە بوونە و شەش کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

Back to top button