عێراقکوردستانگرنگترین

قوباد تاڵەبانی خۆی بۆ سەرۆکایەتی یانەی سلێمانی کاندید دەکات

بەڵێنی گەڕانەوەی سلێمانی بۆ لوتکە دەدات

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی سلێمانی هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌ی ده‌كات و گۆرانكاری گه‌وره‌ ده‌كرێت.

یانەی سلێمانی، یەکێک لە یانه‌ دێرینەکانی تۆپی پێی کوردستان، لە قووڵایی قەیرانی كارگێری و داراییدا رۆچووە، له‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی كارگێری ده‌كات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی یاریگا، له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی یانه‌كه‌ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریداوە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی یانەی سلێمانی به‌ربژێر بکات، به‌مه‌ش گۆرانكاری گه‌وره‌ له‌ یانه‌كه‌ ده‌كرێت.

یاریگا زانیاری ده‌ستكه‌وتووه‌، یانه‌كه‌ داوای كردووه‌ له‌ 23 یان 25ـی ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌ بكرێت.

دۆخی ئێستای یانەی سلێمانی

یانەی سلێمانی، کە رۆژانێک لە خولی نایابی عێراقدا (خولی ئەستێرەکان) رکابەریی دەکرد، ساڵانێکە لە ركابه‌رییه‌كانی خوله‌كه‌ دابراوه‌ ئێستا  لە خولی پله ‌دووی عێڕاقه‌.

یانەکە بەدەست قەیرانێکی دارایی و كارگێری سەختەوە دەناڵێنێت، کە وایکردووە نەتوانێت یاریزانی بەتوانا و راهێنەری بەئەزموون بهێنێت ركابه‌ری بكات.

هاتنە پێشەوەی کەسایەتییەکی سیاسیی وەک قوباد تاڵەبانی بۆ وەرگرتنی سەرۆکایەتی یانەیەکه‌ واتای کردنەوەی دەرگای پشتیوانیی حزبه‌كه‌ و کەرتی تایبەت و دۆزینەوەی سپۆنسەری گەورەیە، ئەمە دەتوانێت کێشە داراییەکان چارەسەر بکات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی یاریگا، قوباد تاڵەبانی بەڵێن دەدات کۆتایی بە قەیرانە داراییەکان بهێنێت و سەردەمێکی نوێی سەقامگیریی ئابووری بۆ یانەکە دەست پێبکات، ئەو جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئامانجی سەرەکی گەڕاندنەوەی یانه‌كه‌یه‌ بۆ رکابەرییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق و جارێکی تر ناوی سلێمانی لە گۆڕەپانی گەورەکاندا بدرەوشێنێتەوە.

ده‌رچوونی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، چاوەڕوانییەکان لە هاندەران زۆر بەرز دەکاتەوە، هەر شکستێکی بچووک لەوانەیە ببێتە هۆی فشارێکی گەورە.

چاوەڕوان دەکرێت لە ئەگەری سەرکەوتنیدا، قوباد تاڵەبانی دەستەیەکی کارگێڕی بەهێز لە کەسانی پسپۆڕی وەرزشی و بازرگانی پێکبهێنێت و بودجەیەکی گه‌وره‌ بۆ گەڕانەوەی یانەکە بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق تەرخان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button