ئه‌وروپا

”باجیۆ باشترە لە ڕۆنالدۆ”

یاریگا: خافێر زانیتی ، ئەستێرەی ئەرجەنتینی پێی وایە كەوا ڕۆبەرتۆ باجیۆ باشترە لە ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی.

باجیۆ لە ساڵەكانی 1998 تا 2000 یاری بۆ ئینتەر كردووە هەروەها ڕۆناڵدۆ لە 1998 تا 2002 یاری لە ڕیزەكانی نیراتزۆری كردووە.

سەركردەی پێشووی ئەرجەنتین و جێگری سەرۆكی ئێستای ئینتەر لەگەڵ كامبیاسۆی هاونیشتیمانی لە لایڤێكی ئینستاگرامدا ووتی: كاتێك ڕۆناڵدۆ لە بارسێلۆناوە هاتە ئینتەر یاریزانێكی نایاب بوو،بەڵام ئەگەر پێوویست بێت ناوێك هەڵبژێرم ئەوا باجیۆ دەستنیشان دەكەم.

هەروەها ووتیشی: ئەو هاوسەنگی دەپاراست لە نێوان لێهاتووی خۆی و خۆشەویستی بۆ تۆپی پێ، خۆشم دەوێت و ڕێزی دەگرم وەك هەمووان كە ئەوە دەكەن.

زانیتی لە ساڵی 2014لە تەمەنی 41 ساڵیدا وازهێنانی خۆی لە یاریكردن ڕاگەیاند دوای نووسینەوەی مێژوویەكی زێرین لەگەل نیراتزۆری .

بابەتی زیاتر

Back to top button