ئه‌وروپائینگلتەرا

دی برۆین گومانی هەیە لە تووشبوونی بە كۆرۆنا

یاریگا: كیڤن دی برۆین ، ناوەڕاستكاری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی بەلجیكا ، گومانی هەیە لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

دی برۆین ئەوەی ئاشكرا كرد كەوا خۆی و چەند ئەندامێكی خێزانەكەی هەستیان بە نەخۆشی كردووە.

یاریزانەكە لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی سكای سپۆرتس ووتی: لە سەرەتادا چەند چەند ئەندامێكی خێزانەكەم هەستیان بە نەخۆشی كرد بۆ ماوەی هەشت تا نۆ ڕۆژ، سەرەتا منداڵەكەم دواتر خێزانەكەم ، بەڵام نازانم ئایا كۆرۆنا بووە یاخود نا.

هەروەها ووتیشی: ئێمە ئەوەمان بەڕێكردووە ئەوە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەكە هەموومان ژیانێكی ئاسایی بەڕێدەكەین.

سەبارەت بە ڕاهێنانەكانی مانچستەر سیتی ووتی: چەند خشتەیەكی ڕاهێنانی جیاوازیان بۆ ناردووین، هەروەها چاودێری دەكرێین لە لایەن بەرپرسی لایەنی جەستەی یانەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button