
یاریگا –
سەرکردایەتی کردنی تێن هاخ لە بایەر لیڤەرکوزن دوای تەنیا دوو یاری بۆندسلیگا کۆتایی هات و یانەکە بە دوورخستنەوەی باجیکی قورسیدا.
بەگوێڕەی هەواڵێکی بیڵد، تێن هاخ کە تەنیا دوو مانگ راهێنەری لیڤەرکوزن بوو، نزیکەی پێنج ملیۆن یۆرۆی پێدراوە، هەروەها بەگشتی نزیکەی شەش ملیۆن یۆرۆی تێچووی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی راهێنەرەکە بووە، ئەوەش نزیکەی 100 هەزار یۆرۆ لە رۆژێکدا.
دوای ئەوەی تیپەکە لە دوو یاری یەکەمی ئەم وەرزەدا بەرامبەر هۆفنهایم و ڤێردێر برێمن پێنج خاڵیان لەدەستدا، دەستەی کارگێڕی لیڤەرکوزن بە خێرایی بڕیاری دوورخستنەوەی راهێنەرە هۆڵەندییەکەیاندا. بەو ئەنجامە گەیشتن کە راهێنەرە هۆڵەندییە تەمەن 55 ساڵەکە بۆ پڕۆژەی درێژخایەنی یانەکە گونجاو نییە. هەروەها سیمۆن رۆلفس بەڕێوەبەری وەرزشی لیڤەرکوزن بە ئاشکرا دانی بەوەدانا کە هەڵبژاردنی تێن هاخ هەڵە بووە.
ئەنجامە خراپەکانی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد ناوبانگی تێن هاخی لە ئەوڕوپا زڕاندووە هەر ئەمەش وایکرد بەڕێوبەرایەتی یانە ئەڵمانییەکە ریسک نەکەن و بەزووترین کات لە یانەکەی دوور بخەنەوە.