ئێستا؛ نۆتێنگهام فۆڕێست یاریزانێکی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەگوازێتەوە

یاریگا –
یانەی نۆتێنگهام فۆڕێست لە کۆتا کاتژمێرەکانی مێرکاتۆش بەردەوامە لە چالاکی گواستنەوەکانی و ئەمجارەش یاریزانێکی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەگوازێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانە ئینگلیزیەکە لەگەڵ ئاتلێتیکۆ گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی خاڤی گالان و ئێستا یاریزانە 30 ساڵیەکە سەرقاڵی پشکنینە پزیشیکیەکانە وەک یاریزانی نوێی فۆڕێست.
ئەگەرچی تێچوووی گرێبەستەکە هێشتا رانەگەیەندراوە، بەڵام ماڵپەڕی نیوۆرک تایمز ماوەکەی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی کە بەرگریکارەکە بۆ سێ ساڵ درێسی نۆتێنگهام دەپۆشێت لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوە بۆ ساڵێک زیاتر.
🚨🌳 Javi Galán to Nottingham Forest, here we go! Permanent deal from Atlético Madrid has been sealed right now. pic.twitter.com/qLGMonKcZU
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 1, 2025
نۆتێنگهام هاوینێکی پڕ چالاکی گواستنەوەی بەڕێکرد، جگە لە گواستنەوەی گالانی ئیسپانی، پێشتر چەندین یاریزانی دیکەی بردە ریزەکانی. کە دیارترینیان نیکۆلۆ ساڤۆنا، عومەری هوچیسن، دان ئێندۆیی، ئارناد کالیموێندۆ و دۆگلاس لویز.