ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسا

یانەیەکی دیکەش هەوڵی گواستنەوەی ویلیان دەدات

یانە گەورەکان کێبڕکێی گواستنەوەی دەکەن

یاریگا-
ویلیان داسیلڤا، ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەی چێڵسی ئینگلیز دەیەوێت هاوینی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین یانە ئامادەن بۆ گواستنەوەی.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردووە لە ماوەی رابردوو چەندین یانەی وەکو بارسێلۆنا و یۆڤێنتوس ئامادەیی خۆیان بۆ گواستنەوەی یاریزانە بەڕازیلیەکە پیشانداوە و بەم دوواییەش یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا هاتووەتە ناو کێبڕکێیەکە و دەیەوێت ئەو یاریزانە کە ئەم هاوینە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت بگوازنەوە ریزەکانیان.

ویلیان لە ساڵی 2013 پەیوەندی بە بلوزەوە کردووە و هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و تەنها بەو مەرجە لە یانەکەی دەمێنێتەوە کە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە درێژ بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button