ئیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

ململانێیەکی توند؛ لالیگا و سێریا ئەی بە توندی وەڵامی یەکێتی ئەوروپا دەدەنەوە

خەریکە پەنا بۆ دادگا دەبەنەوە

Yariga App

یاریگا –

سێریا ئەی، کۆمەڵەی خولی ئیتاڵیا پێشنیازی گواستنەوەی بەشێک لە یارییەکان بۆ دەرەوەی وڵات دەکات.

ئیتاڵیا دەیەوێت هەندێ یاریی وەرز وەکو یاریی نێوان میلان و کۆمۆ لە فێبرایەر/شوباتی داهاتوو کە بڕیارە لە شاری پێرس لە ئوسترالیا بکرێت، چەندین یاریی دیکەش بگوازێتە دەرەوە.

تەنیا سێریا ئەی بەدوای جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجییە نییە، بەڵکو لالیگاش هەمان هەنگاوی ناوە و بڕیارە یاریی نێوان ڤیاڕیال و بارسێلۆنا لە دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی داهاتوو لە مەیامی، فلۆریدا بکرێت.

گلێف میکالێف، کۆمیسیاری ئەوروپا بۆ وەرز دوێنێ چوارشەممە روونیکردەوە؛

هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکەم، چونکە ئەم بیرۆکانە کاریگەری لەسەر پاڵەوانیەتییەکانی ئەوروپا دروستدەکەن. پێویستە تۆپی پێی ئەوروپا لە ئەوروپا بمێنێتەوە.

یانە بەهێزەکان بە پشتبەستن بە کۆمەڵگەی لۆکاڵی نموونەی وەرزشی ئەوروپای پیشانداوە، گواستنەوەی یارییەکان بۆ دەرەوەی ئەوروپا داهێنان نییە، بەڵکو خیانەتە.

کۆمەڵەی خولی ئیتاڵی هەرزوو وەڵامی لێدوانەکانی کۆمیسیاری ئەوروپا دایەوە؛

بابەتەکە بەمشێوەیە ئاڵۆز نییە، بەڵکو ئەمە ستراتیجیەتی بەبازاڕکردنە بۆ تۆپی پێی ئەوروپا لەسەر ئاستی جیهان.

چەندین یاریی خولی باسکەی ئەمریکا (NBA) و خولی تۆپی پێی ئەمریکی (NFL) لە دەرەوەی ئەمریکا دەکرێن؟

گواستنەوەی یارییەکان بۆ دەرەوەی ئیتاڵیا، کاریگەری لەسەر زیادبوونی بەناوبانگی تۆپی پێی ئیتاڵیا دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە، خاڤیێر تێباس، سەرۆکی کۆمەڵەی خولی ئیسپانیا (لالیگا) وەڵامی لێدوانەکانی میکالیفی دایەوە؛

دڵەڕاوکێی یەکێتیی ئەوروپا تێدەگەم، بەڵام بە بابەتەکان لە رێچکەی خۆیدا باس بکەین، ئێمە باسی یەک یاریی لە کۆیا 380 یاریی دەکەین.

هەزاران هاندەری یانەکانی ئێمە لە جیهان هەن، بەشێکی زۆریان لە ئەوروپان و هەموویان شایەنی ئەوەن تەنانەت بۆ یەک جاریش بێت، یانەکانیان ببینن.

لە رابردوودا، گواستنەوەی یارییەکانی وەرزی خولە ناوخۆییەکان بۆ دەرەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەخەبوو، بەڵام لە ئەپریل/نیسانی رابردوودا، کۆمپانیای ریلیڤێنت سپۆرتس، کەیسێکی یاسایی کە ماوەی شەش ساڵ بوو لە دادگاکابوون، یەکلاییکردەوە، ئەمەش رێگەی بۆ گواستنەوەی یارییەکانی خولەکانی ناوخۆیی ئەوروپا بۆ دەرەوە ئاسانکرد.

لە مایس/ئایاری رابردوودا، یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’ رەزامەندی لەسەر پێکهێنانی کۆمەڵەی کاری بۆ هەڵسەنگاندنی گۆڕانکارییە پێشبینیکراوەکان لەسەر رێساکانی تۆپی پێ کرد.

17 ساڵ بەر لە ئێستا، خولی نایابی ئینگلتەرا ‘پرێمەرلیگ’ بیرۆکەی گواستنەوەی یاریی گەڕێکی تەواو بە ناوی گەڕی 39ی بۆ دەرەوەی بەریتانیا پێشنیازکرد، بەڵام هاندەران و یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا بە توندی رەتیانکردەوە و بیرۆکەکە هەرەسیهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button