
یاریگا –
روبێن ئامۆریم تەمومژی لەسەر بابەتی کۆبی مەینوو نەهێشت کە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا مێدیاکان بەتەواوەتی چوونی ئەو یاریزانەیان وروژاندبوو.
لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێری داهاتوودا مانچێستەر یونایتد چارەنووسی ئەستێرەیەکی یەکلایی دەکاتەوە
بەگوێرەی نوێترین لێدانی راهێنەرە پۆرتوگالیەکە کە ئەمشەو کۆبی مەینووی وەک سەرەکی بەشدارپێکرد لە یارییەکان بەرامبەر گریمبسی لە جامی کاراباو، یاریزانە ئینگلیزیەکە بەتەواوەتی جێی متمانەی ئامۆریمە وهەربۆیە خەختیکردەوە
من زۆر باوەڕم بە کۆبی مەینووە، زیاتر لەوەی هەرکەسێک بیری لێدەکاتەوە… بۆیەش چاوەڕوانیی زۆرم لێی هەیە.
سەبارەت بەوەی داخۆ بەشێک دەبێت لە پلانە سەرەکییەکانی، ئامۆریم وەک لە رۆژانی پێشووشدا باسیکردبوو، جەختیکردەوە کە ئەرکی یاریزانە 20 ساڵییەکە ئاسان نابێت بەهۆی بژاردەکانی دیکەوە لە تیمەکەی. وتی
ئەو قسانەی کە کردم زۆر گرنگن بۆ کۆبی تا بجەنگێت لەپێناو پێگەکەی.
🚨 Rúben Amorim: “I believe a lot in Kobbie Mainoo, more than everybody thinks… so I expect a lot from him”.
“It’s important for Kobbie to fight for his place”. pic.twitter.com/FXqlTTMKzT
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 27, 2025
ئەگەرچی مەینوو لە یارییەکەدا بە ئاست و ئەسێستێک پاداشتی قسەکانی ئامۆریمی دایەوە، بەڵام ئەنجامی یارییەکە لەبەرژەوەندی ئەوان نەبوو. ئەوەش دوای ئەوەی هەردوو یانە 2-2 یەکسانبوون و پەنایان بردەبەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان و سەرەنجام یانەکەی پلە چواری ئینگلتەرا توانی مێژوو بۆخۆی بنووسێتەوە و مان یونایتد بکاتەدەرەوەی جامەکە.