ئینگلتەراگرنگترین

تەواو؛ مانەوەی ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد لە ئۆڵدترافۆرد راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

مانەوەی ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد لە یانەکەی ئاشکراکرا و زانیاریی نوێی لەبارەی کۆتا پەرەسەندنەوە خرایەڕوو.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە کریس ویلەری رۆژنامەنووسی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، کۆبی مەینوو سەرەڕای رەتکردنەوەی داخوازییەکەی کە دەیویست مووچەی هەفتانەکەی بەرزبکرێتەوە بۆ 180 هەزار پاوەند و هەروها ئەو ڕاستیەی کە لە پلانە سەرەکیەکانی روبن ئامۆریمدا نییە لە هەبوونی بژاردەکانی دیکە بۆ هێڵی ناوەند وەک بڕونۆ فێرناندێش، ئاماد دیالۆ، کازیمیرۆ و ئۆگارتێ کە مافی لەپێشینەیان لە سیستمەکەی ئامۆریمدا، هێشتا ماینوو نیازیی نییە لەم هاوینە ئۆڵدترافۆرد جێبهێڵێت.

رۆژنامەنووسەکە ئەوەشی زانیوە کە 10 یانەی جیاواز خواستیان لە گواستنەوەی یاریزانە 25 ساڵیەکە هەیە، بەڵام ئەو لاوە ئینگلیزیە دەزانێ رێگەکەی هێشتا زۆری ماوە و دەیەوێ هاوشێوەی وەرزی رابردوو تواناکانی خۆی پیشانداتەوە بەتایبەت لە سەردەمی ئێریک تێن هاخ کە تەواوەتی جێی متمانەی راهێنەرە هۆڵەندییەکە بوو.

لە دوایین لێدوانی راهێنەرە پۆرتوگالیەکەدا، هەر جەختی لەو ڕاستیەکردەوە کە مەینوو دەبێ تێبکۆشێ تا رکابەری بڕونۆی کاپتن بکات تا لە مان یونایتد بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button