ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بۆنیفەیس گەڕایەوە ئەڵمانیا و گواستنەوەکەی بۆ میلان لە مەترسیدایە

Yariga App

ڤیکتۆر بۆنیفەیس گەیشتە ئیتاڵیا بەو هیوایەی پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە بکات بەڵام ئەمڕۆ گەڕایەوە یانەکەی خۆی و روون نیە گرێبەستەکە روودەدات یاخود نا.

هێرشبەرەکەی لیڤەرکوسن و هەڵبژاردەی نێجیریا لە رۆژانی هەینی و شەممەدا پشکنینی پزیشکی بۆ میلان ئەنجامدا بەڵام ئەنجامەکانی پشکنینەکان دڵخۆشکەر نەبوون و رەنگە گواستنەوەکە سەرنەگرێت بەهۆی دۆخی ئەژنۆی راستیی کە دوو جار تووشی  پێکانی قورس هاتووە.

ڤیکتۆر لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ لیڤەرکوسن توانی 14 گۆڵ تۆماربکات و 8ی دیکەش دروست بکات بەڵام پارساڵ بەهۆی پێکان کەمتر بەشداری لە یارییەکان کرد و تەنها 8 گۆڵی هەبوو.

بەگوێرەی گازیتا، هێشتا میلان بڕیاری کۆتایی نەداوە بەڵام لە ئێستادا خوێندنەوە بۆ ئەوە دەکەن کە ئایا سەرکێشی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانەوە بکەن یاخود نا.

LEVERKUSEN, GERMANY - JULY 07: Victor Boniface attends a training session of Bayer 04 Leverkusen after resume of summer break at Training Ground on July 07, 2025 in Leverkusen, Germany. (Photo by Christof Koepsel/Getty Images)

لەلایەکی دیکە، سکای سپۆرت دەڵێت رەنگە میلان دوو هێرشبەر بگوازێتەوە. بۆ ئەوەی لەباری پێکانی بۆنیفەیس دا تووشی قەیران نەبێت.

شەوی رابردوو رۆسۆنێری بە دۆڕانێکی شۆکهێنەر ئەم وەرزەی دەست پێکرد و بە ئەنجامی 2-1 دۆڕا بە کریمۆنێسی کە ئەم وەرزە سەرکەوتووە بۆ خولی پلە یەکی ئیتاڵیا.

Back to top button