سعوودیەگرنگترین

رۆناڵدۆ ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەکی نابەدڵدا بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەفسانە پۆرتوگالیەکە ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ نەسڕ و ئەهلی لە یاریی فیناڵی جامی سووپەری سعوودیە رووبەڕووی یەکتربوونەوە، لەو یارییەی کە تێیدا جارێکیتر رۆناڵدۆ خۆی لە فیناڵەکاندا پیشاندایەوە کاتێک گۆڵی یەکەمی لە خولەکی 41 بە لێدانی سزا تۆمارکرد.

ئەنجامی یارییەکە بۆ دۆن نائومێدکەربوو کاتێک 2-2 کۆتایی هات و لێدانەوە یەکلاکەرەوەکان لە بەرژوەندی ئەهلی بوو.

بەو گۆڵەی تۆماری کرد، کریستیانۆ بووە یەکەمین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا بتوانێ لەگەڵ 4 یانەی جیاواز و هەڵبژاردەش بتوانێ 100 گۆڵ تۆمار بکات.

رۆناڵدۆ پێش ئەوەی بێتە نەسڕ، بە درێسی یانەکانی مانچێستەر یونایتد، ریال مەدرید، یوڤێنتوس و هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی توانیبووی بەو ژمارە گۆڵە بگات.

بابەتی زیاتر

Back to top button