ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

کلۆپ داوای بەرگریکارێکی بەڕازیلی کردووە

یاریگا
یۆرگێن کلۆپ، راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵاند داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە بۆ هاوینی داهاتوو دیەگۆ کارلۆس بەرگریکاری بەڕازیلی سێڤییای ئیسپانیا بگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆژنامەی ئێکس پرێسی بەریتانی ئاشکرایکردووە راهێنەرە ئەڵمانیەکەی رێدز لە پێناو بە هێز کردنی هێلی بەرگری یانەکەی و دۆزینەوەی کەسێکی دیکەی هاوشێوەی ڤێرجیل ڤان دایک، داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە کە بەرگریکاری بەڕازیلی یانە ئەندەلوسیەکە بگوازنەوە ریزەکانیان، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ ئاسایی بونەوەی دۆخەکە و دەست پێکردنەوەی یارییەکان، ئەوا هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە دست بە گفتوگۆ بکەن.

کارلۆسی 27 ساڵان هاوینی رابردوو بەرامبەر 15 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە سێڤییا کردووە و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 70 ملیۆن یۆرۆیە.

Back to top button