ئیسپانیاگرنگترین

فلیک لیستی یاریزانانی یارییەکەی لیڤانتی ئاشکرا دەکات

کاسادۆ بانگهێشتکراوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لە گەڕی دووەمی لالیگا بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی لیڤانتی.

یارییەکە کاتژمێر 22:30 بە کاتی هەولێر دەکرێت و فلیک 22 یاریزانی بۆ یارییەکە بانگهێشتکردووە و بۆ دووەم یارییەکە، لیستەکەی ناوی ڤۆیچێخ چێزنی تێدا نییە.

جیا لە چێزنی هەریەکە لە جێرارد مارتن، روونی بەرداخچی و ماڕک بێرناڵ بانگهێشتی یارییەکەی ئەمشەو نەکراون.

فلیک ناوی لیڤاندۆڤسکی لە لیستی یارییەکە داناوە، ئەمەش دوای بەشداری نەکردنی لە یاریی یەکەم بەهۆی پێکان.

بارسێلۆنا یاریی کردنەوەی لالیگا 0-3 لە ریال مایۆرکا بردەوە و ئەمشەو چاوی لە سێ خاڵی دیکەیە.

گۆڵپارێزان: ئیناکی پینا، خوان گارسیا، دیێگۆ کۆچین

بەرگریکاران: ئالێخاندرۆ بالدێ، رۆناڵد ئاراوخۆ، پاو کوبارسی، ئاندرێس کریستیێنسن، ژووڵ کۆندێ، ئێریک گارسیا، خۆفرێ تۆرێنتس

ناوەڕاستکاران: گاڤی، پێدری، فێرمین لۆپێز، ماڕک کاسادۆ، دانی ئۆلمۆ، درۆ

هێرشبەران: فێران تۆرێس، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، رافینیا، مارکوس راشفۆرد، لامین یامال، ئانتۆنیۆ فێرناندێز

بابەتی زیاتر

Back to top button