ئاسیائه‌وروپائیسپانیا

چاڤی مەرجەکانی بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا ئاشکرا کرد

یاریگا
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی سەدی قەتەری ئامادەیە ببێتە راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، بەڵام بە مەرجێک ئەو یاریزانانەی کە دەوێت بۆی بگوازنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا ئاشکرایکردووە ناوەڕاستکارەکەی پێشووی بلاوگرانا بە سەرۆکی ئەو یانەیەی راگەیاندووە ئامادەیە هاوینی داهاتوو ببێتە راهێنەری ئەو یانەیە، بە مەرجێک ئەو یاریزانانەی کە دەوێت بۆی بگوازنەوە ریزەکانیان، یەکێک لەو یاریزانانەی کە ناوبراو داوای کردووە، نێیمار دا سیلڤا هێرشبەری بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسایەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو یانە کەتەلۆنیەکە جارێکی دیکە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی یاریزانی پێشووی یانەکەیان دەست پێ بکەنەوە.

بارسێلۆنا دوای دوورخستنەوەی ئێرنێستۆ ڤالڤێری هەوڵی زۆریاندا چاڤی رازی بکەن ببێتە راهێنەری یانەکەیان، بەڵام نابراو ئامادەنەبوو یانەی سەدی قەتەری جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button