ئه‌وروپائیسپانیا

” لەوانەیە جارێکی دیکە ببم بە راهێنەری بارسێلۆنا ”

یاریگا
لویس ئێنریکێ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا نایشارێتەوە کە ئارەزوو دەکات جارێکی دیکە ببێتەوە راهێنەری یانەی بارسێلۆنا.

راهێنەرەکەی پێشووی بارسا کە ئەم رۆژانە هاوشێوەی سەرجەم وەزشوانانی جیهان لە ماڵەوە خۆی کەرەنتین کردووە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لەگەڵ هاندەران قسە دەکات و لە وەڵامی کەسێکدا سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا دەڵێت ” راهێنەرایەتی کردنی بارسا بۆ من شتێکی تایبەت بوو، بۆیە هەموو شتێک پێشبینی دەکرێت و کێ ناڵێت دووبارە نەگەڕێمەوە ئەو یانەیە “.

ئێنریکێ سەبارەت بە لیۆنێل میسی یاریزانی بلاوگراناش گووتی ” لیۆ یەکێکە لەو یاریزانانەی کە هەموو راهێنەرێک ئاواتەخوازە یاریزانێکی لەم شێوەی هەبێت”.

بابەتی زیاتر

Back to top button