ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ جواو فێلیکس دەگەڕێتەوە یانەی پێشووی

هەموو شتێک کۆتایی هاتووە..

Yariga App

یاریگا –

جواو فێلیکس، هێرشبەری پۆرتوگالی لەگەڵ بێنفیکا رێککەوتووە و دەگەڕێتەوە پۆرتوگال.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو نیکۆلۆ شیرا بڵاویکردووەتەوە، جواو فێلیکس تەنیا یەک هەنگاوە لە گەڕانەوە بۆ بێنفیکا دوورە، هێرشبەرە پۆرتوگالییەکە لەگەڵ بێنفیکا لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە و بەمزووانە واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2030 دەکات.

فێلیکس بەرامبەر 20 بۆ 25 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە ریزەکانی بێنفیکا، کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو یاریزانە 25 ساڵانە 20 ملیۆن یۆرۆیە و تاوەکو هاوینی 2031 گرێبەستی لەگەڵ بلووز هەیە. هاوکات بەگوێرەی مەرجێکی گرێبەستەکە هەرکاتێک بێنفیکا یاریزانەکە بفرۆشێت %40 بۆ %50ـی پارەکە بە یانە لەندەنییەکە دەدات.

فێلیکس کە پێشتر لە ریزی یانەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنای ئیسپانی یاریی کردووە، وەرزی رابردوو بە خواستن لە ئەیسی میلان یاریی دەکرد و بە درێسی رۆسۆنێری لە 21 یاری 3 گۆڵ و ئەسیستێکی کرد، دوای تەوابوونی ماوەی خواستنەکەی ئەم هاوینە گەڕایەوە لەندەن.

فێلیکس هەر لە یانەی بێنفیکا پێگەیشتووە و لە تیپی یەکەمی ئەو یانەیە لە 43 یاری 20 گۆڵ و 11 ئەسیستی کردووە و لە ساڵانی 2012 تاوەکو 2019 بۆ ماوەی حەفت ساڵ لە تیپی لاوان و پێشکەوتووان درێسی ئەو یانە پۆرتوگاڵییەی پۆشی.

فێلیکس بە درێسی چێڵسی لە 40 یاری 11 گۆڵ و 2 ئەسیستی کرد کە هاوینی 2024 بەرامبەر 52 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەو یانە لەندەنییەوە کرد.

جواو فێلیکس یانەی داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button