ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ ئارسیناڵ گرێبەستێکی دیکە یەکلاییدەکاتەوە

شەشەم گرێبەستی هاوینە..

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ لە یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی کریستیان مۆسکێرا، بەرگریکاری ڤاڵێنسیا نزیکبووەتەوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ لەگەڵ کریستیان مۆسکێرا لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە، لەگەڵ یانەی ڤاڵێنسیاش لە رێککەوتن نزیکبووەتەوە و ئێستا گەنەرز کار لەسەر یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکە دەکات.

ئارسیناڵ لە مێركاتۆی هاوینەدا تاوەكو ئێستا بەفەرمی كێپا ئاریزابالاگا، مارتن زوبیمێندی و كریستیان نۆرگاردی گواستووەتەوە ریزەكانی، بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر یۆکێرێش و نۆنی مادیوکێ لەگەڵ سپۆرتینگ و چێڵسیش گەیشتووەتە رێککەوتن.

کریستیان مۆسکێرای ئیسپانی دەبێتە شەشەم گرێبەستی یانە لەندەنییەکە لەم هاوینەدا.

مۆسکێرای 20 ساڵان لە دڵی بەرگری یاریی دەکات، وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 41 یاریی کرد، لەکۆی 38 یاریی لەلیگا بەشداریی 37 یارییانی کرد.

سپۆرتینگ؛ لەگەڵ ئارسیناڵ رێککەوتین

بابەتی زیاتر

Back to top button