چامپیۆنزلیگ

بارسێلۆنا بەبێ ئامەدەبوونی هاندەر میوانداریی ناپۆلی دەکات

یاریگا- لە میانی توندوتۆڵ کردنی ڕێکارەکانی ڕێگری کردن لە زیاتر تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، یاریگای نیو کامپ بەبێ هاندەر باوەش بۆ یاریی نێوان بارسێلۆنا و ناپۆلی دەکات.

ئەمڕۆ بە فەرمی بریار لەسەر ئەوە درا کە یاری گەڕانەوەی نێوان بارسێلۆنا و ناپۆلی، بەبێ هاندەر بەڕێوە بچێت. ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە لە کیشوەری ئەورووپا و بە تایبەت لە ئیتاڵیا، ڤایرۆسەکە بە شێوەی بەرچاو تەشەنەی سەندووە و بەو هۆیەشەوە چالاکییە وەرزشییەکانی ئەو وڵاتە تا مانگی چوار ڕاگیردران.

یاری چوونی نێوان بلاوگرانا و ناپۆلی لە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتیەکە 1-1 کۆتایی هات. وا بڕیارە 18ی ئەم مانگە کامپ نو ببێتە مەیدانی یەکلاکەرەوە بۆ گەشتنی یەکێکیان بە چارەکی کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button