ئینگلتەرا

سەڵاح ڕێکۆردێکی ناوازەی لیڤەرپووڵ بۆ خۆی تۆمار کرد و پێش سوارێز و تۆرێسی دایەوە

یاریگا- موحەمەد سەڵاحی میسڕی بەو گۆڵەی لە دژی بۆرنمۆس تۆماری کرد، توانی خۆی بکاتە خاوەنی ڕیکۆردێکی نایاب لە مێژووی لیڤەرپووڵ.

یاریزانە میسڕیەکە توانی لە خولەکی 25ی یارییەکە گۆڵی یەکسانبوونی یانەکەی تۆمار بکات، پێش ئەوەی هەر لەو گێمەدا سادیۆ مانی گۆڵی بردنەوە ببەخشێتە ڕێدز.

سەڵاح توانی لە یاری ژمارە 100ی ژمارەی گۆڵەکانی بگەیەنێتە 70 گۆڵ، لە کاتێکدا پێشتر لویس سوارێز بە 110 بەشداریکردن گەشتبووە 69 گۆڵ و فێرناندۆ تۆرێسیش لە 102 یارییدا 65 گۆڵی تۆمار کردبوو.

هەر بەو گۆڵە، سەڵاحی میسری کۆی گۆڵەکانی گەیاندە 20 لەم وەرزەی پریمەرلیگ، بەوەش بوو بە یەکەمین یاریزانی لیڤەرپووڵ بتوابێت بۆ سێیەمین وەرزی لە دوای یەک ئەو ژمارە یان زیاتر لەوە گۆڵ تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button