ئینگڵته‌را

ڕۆنی:شكستی مانچستەر یۆنایتدم دەوێت

یاریگا: واین ڕۆنی ، ئەفسانەی پێشووی مانچستەر یۆنایتد و گۆڵكاری مێژووی هەمان یانە بۆ یەكەمجار هیواخوازە یانە كۆنەكەی تووشی شكست بێت.

ڕۆنی یەكەم یاری خۆی بەرامبەر ئەو یانەیە ئەنجام دەدات كە 12 ساڵ یاری بۆ كردووە، لە چارەكی كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

سەبارەت بەوە واین ڕۆنی ووتی: هەوو ئەو چركە و خولەكانەم خۆش دەوێت كە درێسی مانچستەر یۆنایتدم پۆشی، بەڵام ئێستا من یاریزانی دێربی كاونتیم، بۆ بردنەوە هەوڵ دەدەین.

هەروەها ووتیشی: ئەگەر 90 خولەك یان 120 خولەك یاریمان كرد هیوای بردنەوە بۆ دێربی كاونتی دەخوازم، بێگومان هەمووان لەوە تێدەگەن، دەمەوێت یانەكەم بیباتەوە پاشان دواتر دەبمەوە هاندەری شەیتانە سورەكان و چاوەڕێی بردنەوەیان دەكەم لە یاریەكانی دیكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button