خوله‌کانی دیکە

ئیکەر کاسیاس و چەندین بەناوبانگیتر لە پورتوگال تۆمەتبارن بە خۆدزینەوە لە باج

یاریگا- لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی دەسەڵاتدارانی پورتوگال گرتوویانەتە بەر بۆ بنەبڕکردنی گەندەڵی، ناوی چەند یاریزان و کەسایەتیەکی دیاری وەرزشیش تۆمەتیان دراوەتە پاڵ لە خۆدزینەوەی پێدانی باج.

وەک ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، هەریەکە لە ئیکەر کاسیاسی گۆڵپارێزی پێشووتری پۆرتۆ و ڕیاڵ مەدرید، هەروەها خۆرخێ مێندێسی بریکاری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، لەنێو لیستی تۆمەتباراندان کە باجیان نەداوە.

ڕاپۆرتەکان باس لەوەش دەکەن لەسەر هەمان کەیز، پۆلیسی پورتوگالی ماڵی گۆڵپارێزە ئیسپانییەکەی ئابڵووقە داوە.

هەواڵەکان باس لەوەش دەکەن چەندین یانەیتر بە هەمان هۆکار تۆمەتبارن، لە ناویشیاندا پۆرتۆ و بەنفیکا.

بابەتی زیاتر

Back to top button