ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید لەم هاوینە چاوی لەسەر چوار یاریزانی لاوی ئەوروپایە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لەم هاوینە لە یۆرۆی ژێر 19 ساڵان و 21 ساڵان چاودێری چوار یاریزانی لاو دەکات و دەیەوێت پێش ئەوەی دەتس بە هەوڵەکانی بکات، لە ئاست و کواڵێتیان دڵنیا بێتەوە.

رۆژنامەی مارکا ـی ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید لەم هاوینە لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ژێر 19 ساڵان و 21 ساڵان چاودێری چوار یاریزانی لاو دەکات، دەیەوێت پێش ئەوەی ئۆفەریان پێشکەش بکات، هەڵسەنگاندن بۆ لێهاتوویی و تواناکانیان بکات.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی رۆژنامە مەدریدییەکە، هەریەکە لە کریستیان مۆسکێرا بەرگریکاری ئیسپانی (ڤالێنسیا)، کیس سمیت ناوەڕاستکاری هۆڵەندی (ئەلکەمار)، نیک ڤۆڵتیماڵد هێرشبەری ئەڵمانی (شتوتگارت) و کاستیلۆ لوکیبا بەرگریکاری ئەڵمانی (لایپزیگ) لەلایەن ریال مەدریدەوە چاویان لەسەر کە ئەم هاوینە لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان بەشداریی ئاستە جیاوازەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەکەن.

مارکا راشیگەیاندووە، کریستیان مۆسکێرا بەرگریکاری 20 ساڵانی ڤاڵێنسیا یەکێکە لەو یاریزانە لاوانەی ریال مەدرید بە وردی چاودێریی دەکات، مێرەنگی دەیەوێت ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە بباتە ریزەکانی کە لە دڵی بەرگری یاریی دەکات و یەکێکە لە باشترین یاریزانە لاوەکانی ئێستای دڵی بەرگری لە جیهاندا، کە لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو یاریزانە 30 ملیۆن یۆرۆیە و تەنیا ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە.

ڤۆڵتیمەید هێرشبەری لاوی ئەڵمانی کە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداریی یۆرۆی ژێر 21 ساڵان دەکات، یەکێکە لەو یاریزانە لاوانەی چاوی مەدریدییەکانی لەسەرە، کە ئەو هێرشبەرە لاوە باڵای 198 سانتیمە و لە لایپزیگ یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button