نیوێڵس ئۆڵد بۆیز لەیادی لەدایک بوونی مێسی، دیارییەکی تایبەتی پێدەبەخشێت

یاریگا –
نیوێڵس ئۆڵد بۆیز، وەکوو رێزلێنانێک بۆ لیونێل مێسی، ناوی یەکێک لە سەکۆکانی یاریگاکەیان بە ناوی ئەفسانە ئەرجەنتینیەکەوە کرد.
مێسی پێش ئەوەی لە تەمەنی 13 ساڵیدا پەیوەندی بارسێلۆناوە بکات لە ئەکادیمیای نیوێڵس ئۆڵد بۆیز یاریی دەکرد، یانە ئەرجەنتینییەکە بەبۆنەی یادی لە دایک بوونی 38 ساڵی لیۆ بڕیاریاندا بەسێک لە یاریگای مارسێلۆ بێلسا بەناوی مێسییەوە بکەن.
سەکۆی “لیۆنێل مێسی” نوێترین رێزلێنانی یانەکەیە بۆ یەکێک لە ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین، یاریگایەک کە پێشتر ناوی بیلسا یاریزان و رهێنەری پێشووی یانەکە بووە و سەکۆیەکی دیکەش ناوی “پیلۆسا”یە، کە نازناوی دیێگۆ مارادۆنایە.
Hoy, el Coloso escribe una nueva página ❤️🖤
Por primera vez, los dos nombres más poderosos de la historia del fútbol viven en una misma casa: LA NUESTRA.
🏟️ 𝗧𝗥𝗜𝗕𝗨𝗡𝗔 𝗟𝗜𝗢𝗡𝗘𝗟 𝗠𝗘𝗦𝗦𝗜 🔟 pic.twitter.com/Q5I0jfMI4h
— Newell’s Old Boys (@Newells) June 24, 2025
یانەی نیوێڵس ئۆڵد بۆیز ڤیدیۆیەکی سەکۆ نوێیەکەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکردەوە و نووسیویەتی:
“ئەفسانەکان وەرزێکی نوێ دەستپێدەکەن. بۆ یەکەمجارە دوو ئەفسانەی تۆپی پێ ماڵێکی هاوبەشیان هەیە: ماڵەکەی ئێمە”.
ئۆڵد بۆیز هێشتا هیوادارە مێسی بگەڕێننەوە بۆ یانەکە بۆ ئەوەی یانەکەیان ببێتە یەکەم و دوا وێستگەی کاروانی وەرزشی مێسی. ئیگناسیۆ ئەستۆر سەرۆکی یانەکە لەم دواییانەدا رایگەیاند کە دەزانێت کاپتنی مۆندیال “چەند” حەز دەکات بگەڕێتەوە. ئەگەری گەڕانەوەی مێسی بەندە بە بڕیارەکەیەوە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی ئێستای لەگەڵ ئینتەر مەیامی کە لە کۆتایی وەرزی 2025 کۆتایی دێت.