ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

یاسای 50 + 1 چیە و چۆن کاری پێدەکرێت

یاریگا
لە بۆندزلیگای ئەڵمانیا ساڵانێک لەمەوبەر یاسایەک دانراوە بە ناوی 50 + 1 سەرەتا چەند یانەیەک دژی ئەم یاسایە بوون، بەڵام دواتر بە دەنگی زۆرینە پەسەند کرا.

یاساکە لە پێناو ئەوە دانراوە کە هەر سەرۆک یاخود خاوەن یانەیەک بۆی نەبێت و رێگەی پێنەدرێت هەموو بریارەکان بەدەست ئەو بێت و بریاری کۆتایی بدات، بریارەکان پێویستە 50% لەگەڵ دەنگێکی دیکە کە دەکاتە 50 + 1 بە دەنگی دەستەی کارگێری یانە بێت و بریاری کۆتایی بدەن، نەک خاوەن یانە بە تەنیا تەواوی بریارەکانی لەدەستدا بێت.

هەرچەندە ژمارەیەک لە یانەکانی ئەڵمانیا دژی ئەو بریارەن و پێیانوایە کە بازرگانەکان بەم شێوەیە ئامادەن نین خاوەنداریەتی یانەکان بکەن، بەڵام هاندەران لەم وڵاتە پشتگیری ئەم بریارە دەکەن.

لە یارییەکەی نێوان هۆفنهایم و بایرن میونشن هاندەرانی بایرن دروشمیان لە دژی خاوەنی هۆفێنهایم بەرز کردەوە، ئەوان پێیانوایە خاوەنی ئەو یانەیە کار بە یاسای 50 + 1 ناکات و بە تەنیا بریارەکان دەدات.

لەوانەیە پرسیاری ئەوە لای ئێوەی خوێنەری ئەم بابەتە دروست ببێت کە ئایا هاندەرانی بایرن میونشن بۆچی ئەو کارەی خاوەنی هۆفنهایمیان پێ ناخۆشە، مەبەستی ئەوان ئەوەیە کە یانەکان هەموویان کار بەم یاسایە بکەن، بۆ ئەوەی ئەگەر لە داهاتوو کەسێکی بیانی خاوەنداریەتی یانەیەکی وڵاتەکەیان کرد، زیان بە یانەکەی وڵاتەکەیان نەگەینێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button