ئینگلتەراگرنگترین

پەیامێکی هەڕەشەئامێز لە ئەستێرە نوێیەکەی مانچێستەر سیتی بۆ گەورەیەکی پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرە نوێیەکەی مانجێستەر سیتی لە ئێستاوە زەنگێکی مەترسیداری بۆ گەورەیەکی پرێمەرلیگ لێدا.

سیتی ئەم هاوینە بە گواستنەوەی چوار یاریزان ریزەکانی تۆکمەترکرد کە ئەوانیش تیجانی رێندێرس لە ئەیسی میلان، ریان ئایت نووری لە وۆڵڤز، مارکوس بێتینێلی لە چێڵسی و رەیان شێرکی لە لیۆن. کە ئەمەی دواتریان چاوی لە تؤڵەکردنەوەیە لە ماچێستەر یونایتد بەهۆی ئەو شکستەی لە یۆرۆپالیگ لەسەردەستی تیمەکەی روبن ئامۆریم تووشی هاتن کاتێ لە چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتیەکەدا و بە سیناریۆیەکی دراماتیکی 7-6 شێرکی و هاوتیمەکانیانیان کردەدەرەوە.

لە لێدوانێکی نوێیدا، ئەستێترە فەڕەنسیەکە کە وادیارە هێشتا ئەنجامی ئەو یارییەی بیرنەچووەتەوە، وتی

پێمناخۆش بوو مانچێستەر یونایتد لە لیۆنی بردەوە چونکە من لیۆنییم. ئێستاش من چاوەڕێی یارییم لە دژیان تا تا لەناویانبدەم. من هەر دەمویست پەیوەندی بە مان سیتیەوە بکەم.

 

سیتیزنس زۆر باش لە تواناکانی ئەستێرە فەڕەنسییەکە تێگەشتبوو هەر بۆیە گواستیانەوە بۆ یاریگای ئیتیحاد. ئەو کە یەکێک بوو لە پێکهاتەی باشترینەکانی خولی وڵاتەکەی، بڕی گواستنەوەکەی 41.5 ملیۆن یۆرۆ بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button