ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا گرێبەستێكی گەورەی یەكلاییكردەوە

Yariga App

یاریگا –

لە كۆتاییدا چاوەڕوانی هاندەرانی بارسێلۆنا كۆتایی دێت و خوان گارسیا پەیوەندی بە یانەكەوە دەكات.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، خوان گارسیا گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەی ئیسپانیۆل پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەكات.

هەموو شتێک كۆتاییهاتووە و بارسێلۆنا لەگەڵ گۆڵپارێزە ئیسپانییەكە گەیشتووەتە رێككەوتنی كۆتایی و هەفتەی داهاتوو بڕگەی ئازادكردنی گرێبەستەكەی بە ئیسپانیۆل دەدات.

گارسیای تەمەن 24 ساڵان گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تاوەكو 2030 لەگەڵ یانە كاتالۆنییەكە واژۆ دەكات.


بارسێلۆنا نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە ئیسپانیۆل داوە کە بڕەکەی 25 ملیۆن یۆرۆیە.

گارسیا یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزەکانی ئێستای ئیسپانیا، لەم وەرزەی لالیگا خاوەنی زۆرترین بەرپەرچدانەوە بوو لە خولەکە، 146 جار بەرپەرچی هێرشەکانی دایەوە و یەکێک بوو لە هۆکارە کاریگەرەکان بۆ مانەوەی ئیسپانیۆل لە ریزی یانە پلە یەکەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button