
یاریگا –
گازی باکوور و پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگای خۆیان میوانداری فەهد و بەحری دەکەن.
یەک شەممە ( 8ـی حوزەیرانی 2025 ) لە گەڕی 34ـی خولی نایابی عێڕاق، گازی باکوور لە یاریگای خۆی رووبەڕووی فەهد دەبێتەوە، نوێنەرەکەی کەرکوک دوو یاریی رابردوو لە دەرەوەی یاریگای خۆی شەش خاڵی بەدەستهێناوە و بە 41 خاڵ لە ریزبەندی 12 دێت.
هەنگاو محەمەد یاریزانی بەرگری گازی باکوور بە هۆی پێکانەوە لە یارییەکە ئامادە نابێت، بۆ ئەم یارییەش توانای ڤالێنتین ئۆدۆی هێرشبەری نەیجیری و دووەم گۆڵکاری تیپەکەی بۆ دەگەڕێتەوە.
پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگای فەرماندەیی میوانداری بەحری دەکات، پێشمەرگە بەراهێنەرایەتی ئەرسەلان جەلال دوای 11 یاریی گەڕی رابردوو بە رەمادی دۆڕا، تەواوی یاریزانەکانیشی بۆ ئەم یارییە ئامادەن و تەنها یادگار ئیبراهیمی هێرشبەر نەبێت بەهۆی نەخۆشیەوە ناتوانێ بەشداری بکات.
بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ پێشمەرگە لە ریزبەندی 13دێت، هەر دوو یانەی گازی باکوور و پێشمەرگە دوای سەرکەوتنیان لەم یارییە بەهیوای شکستی ئیتیساڵاتن بەرامبەر جۆلان و لەم کاتەشدا هەر دوو یانە مانەوەیان بە رێژەیەکی زۆر لە خولی نایابی عێڕاق مسۆگەر دەکەن.