ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترینیاریگا

تێرشتیگن توورەیە و دەیەوێت لەگەڵ بەرپرسانی بارسێلۆنا کۆبێتەوە

ئەگەر بارسێلۆنا ناچاری بکەن لە یانەکە بڕوا هەروا بە ئاسانی لەکۆڵیان نابێتەوە

Yariga App

یاریگا –

تێرشتیگن لە بارسێلۆنا تووڕەیە و هەست دەکات لەناو یانەکە هەڵمەتێکی دژایەتی بەرامبەری لە ئارادایە.

رۆژنامەی سپۆرت ـی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، مارک ئاندرێ تێرشتیگن لە دۆخی ئێستای لە یانەی بارسێلۆنا نیگەرانە، دەیەوێت لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی کۆبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی داهاتووی خۆی لە یانەکە بکات، گەرچی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە بڕیاریداوە لە یانەکە بمێنێتەوە، بەڵام دەیەوێت لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی کۆبێتەوە، ئینجا بڕیاری خۆی بدات.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە راشیگەیاندووە، کەسە نزیکەکانی تێرشتیگن گومانیان لەوە هەیە لەناو بارسێلۆنا کەسانێک هەن دژایەتی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە دەکەن و هەڵمەتێکیان دروستکردووە بۆ ئەوەی شتیگن لە پلانەکانی وەرزی داهاتووی یانەکە نەبێت.

رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرایکردووە، شتیگن دوای یارییەکەی ئەڵمانیا و پۆرتوگاڵ لە نەیشنزلیگ دووپاتیکردەوە، وەرزی داهاتوو لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت، بەڵام شتیگن ئەگەر بزانێت گۆڵپارێزی سەرەکی نابێت یانەکە بەجێدەهێڵێت، ئەگەر لەلایەن بارسێلۆناوە ناچاریش بکرێت لە یانەکە بڕوات، ئەوا ناهێڵێت هەروا بە ئاسانی لەکۆڵ یانەکە ببێتەوە.

بەهۆی ئەوەی بارسێلۆنا نزیکە خوان گارسیا گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل بباتە ریزەکانی، پێشبینی دەکرێت ئەو گۆڵپارێزە 24 ساڵانە وەرزی داهاتوو ببێتە گۆڵپارێزی ژمارە 1ـی یانە کەتەلۆنییەکە، ئەمەش شتیگنی نیگەران کردووە کە گۆڵپارێزە 33 ساڵانەکە تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا ماوە.

پێشتر ڤیکتۆر ناڤارۆ لە رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی ئاشکرایکردبوو، تێرشتیگن ئامادەیە بارسێلۆنا بەجێبهێڵێت، ئەگەر تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی مووچەکەی پێبدرێت، کە گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە سێ ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە و دەیەوێت تاوەکو هاوینی 2028 تەواوی مووچەکەی پێبدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button