ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: لاهۆز وەکو ناوبژیوانی کلاسیکۆ دیاریکرا

یاریگا
ماتیۆ لاهۆز، ناوبژیوانی ئیسپانی یاریی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە گەڕی 26ـی لالیگا بەرێوەدەبات.

ماڵپەری فەرمی لالیگای ئیسپانیا بڵاویکردەوە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ماتیۆ لاهۆز وەکو ناوبژیوانی کلاسیکۆی داهاتوو دەست نیشانکراوە، لەلایەکی دیکەوە هێرناندێز هێرناندێز وەکو سەرپەرشتی ژووری ڤار دەست نیشانکراوە.

لاهۆز پێشتر چوار جار کلاسیکۆی بەرێوە بردووە و ریال مەدرید دوو یاری و بارسێلۆنا یارییەکی بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button