ئیتاڵیا

ساری دەگەڕێتەوە بۆ یانەیەکی پێشووی

Yariga App

یاریگا –

ماوریزیۆ ساری راهێنەری بەناوبانگی ئیتاڵی نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی یانەیەکی وڵاتەکەی.

ساری خاوەنی زیاتر لە 34 ساڵ کاری راهێنەرایەتیە کاتێک بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 1990/1991 لەگەڵ یانەی ستیا دەستیپێکرد. کۆتا یانەش راهێنەرایەتی کردبێت لازیۆ بوو کە لە هاوینی 2021 تا زستانی 2024 لەگەڵیاندا بەردەوام بوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ئێستا هەمان یانەی پێشوو لە رێککەوتنی تەواوەتی لەگەڵیدا نزیکبوونەتەوە و هەفتەی داهاتوو بەفەرمی رادەگەیەنرێت.

یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا دوای ئەوەی نەیتوانی سەرکەوێت بۆ هیچ پاڵەوانێتیەکی ئەوروپی، دەیانەوێت مارکۆ بارۆنی راهێنەریان دووربخەنەوە.

وەک رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، گرێبەستی ئەمجارەی لازیۆ لەگەڵ ساری بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوە.

لەگەڵ ئەو مێژووە دوورودرێژەی هەیەتی، ساری تەنها دوو نازناوی بۆ یانە جیاوازەکان بردووەتەوە کە کاری لەگەڵ کردوون. ئەوانیش یۆرۆپالیگی 2018/19 بۆ چێڵسی و هەروەها خولی ئیتاڵی 2019/20 بۆ یوڤێنتوس.

بابەتی زیاتر

Back to top button