ئیسپانیاگرنگترین

گۆڵپارێزی پێشووی لیڤەرپوول و بارسێلۆنا وازی لەیاریکردن هێنا

خاوەنی مۆندیال و یۆرۆیە

Yariga App

یاریگا –

پێپێ رێینا، گۆڵپارێزی پێشووی یانەکانی لیڤەرپوول و بارسێلۆنا لە تەمەنی 42 ساڵیدا وازی لە یارییکردن هێنا.

رێینا زیاتر لە 900 یاریی لە کاروانی وەرزشی خۆیدا کردووە و بۆ ماوەی 25 ساڵ یاریی بۆ یانەی جیاواز و هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە.

رێینا لەگەڵ ئیسپانیا مۆندیالی 2010ی بەدەستهێنا و دوا وەرزی خۆی لە یانەی کۆمۆی ئیتاڵی بەسەربرد.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، دوای بڕیاری وازهێنانی، ئێستا رێینا لەگەڵ ڤیاڕیال گفتوگۆی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی گۆڵپارێزان دەکات.

رێینا لە بەیاننامەیەکدا وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریی تۆپی پێ راگەیاند؛

کاروانی وەرزشیم زۆر درێژتربوو لەوەی خەونم پێوە دەبینی، لەلایەکی دیکەشەوە زۆر کورت و دەمەوێت جارێکی دیکە پێیدا تێپەڕم. تەنیا دەتوانم سوپاستان بکەم.

رێینا بەرهەمی ئەکادیمیای لا ماسیای بارسێلۆنایە و یەکەم یاریی فەرمی لە ساڵی 2000 کرد. رێینا 49 یاریی لەگەڵ بارسێلۆنا کرد و لە ساڵی 2002 پەیوەندی بە ڤیاڕیال کرد و دوای سێ ساڵ چووە لیڤەرپوول.

پێپێ هەشت ساڵ لە ئانفیڵد مایەوە و 394 یارییکرد، پێپێ لە لیڤەرپوول چوار نازناوی بردەوە لە نێویاندا (جامی یەکێتیی ئینگلتەرا، جامی سوپەری ئەوروپا).

گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە دواتر یاریی بۆ یانەکانی ناپۆلی، بایرن میونشن، میلان، ئاستۆن ڤیلا، لازیۆ و ڤیاڕیال کرد، دواتر لە هاوینی رابردوودا پەیوەندی بە کۆمۆ کرد. لەم وەرزەدا رێینا بەشداری لە 12 یاریدا کرد.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش، رێینا خاوەنی 36 یارییە و لەگەڵ ئیسپانیا مۆندیال و دوو نازناوی یۆرۆی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button