ئیسپانیا

ڤاڵڤێردی: سێ نازناوەكەمان دەوێت و گواردیۆلا لە من باشترە

یاریگا- ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا دووپاتیكردەوە كە یاریەكەی ئەمڕۆیان بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد یاریەكی قورس دەبیت لە میانەی یاریەكانی گەڕی 33ی خولی ئیسپانی.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر سۆسیداد ووتی: ئێمە دەمانەوێت پاڵەوانی خولی ئیسپانی بین، یاریەكەمان بەرامبەر سۆسیداد زۆر گرنگە، ئەوان یانەیەكی بەهێزن لە ڕووی هێرشبردنەوە، پێوویستە سەرجەم تواناكانمان بەكاربهێنین بۆ بردنەوەی یاریەكە.

هەروەها ووتیشی: ڕووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپول بەهێز و قورس دەبێت، ئەوان وەرزی ڕابردوو گەشتنە یاری كۆتایی ، و ئەم وەرزەش لە پێش كۆتایین و كێبڕكێی خولی ئینگلیزیش دەكەن بێگومان ئەوان یانەیەكی بەهێزن بەڵام لە ئێستادا ئێمە بیر لە خولی ئیسپانی دەكەینەوە.

سەبارەت بە بردنەوەی سێ نازناوەكە ووتی: بێگومان هەوڵی بەدەستهێنانی هەر سێ نازناوەكە دەدەین، یاری زۆرمان لە پێش ماوە هیچ كاتێكمان نیە تا بترسین دەبێت تەنها بیر لە بردنەوە بكەینەوە.

لە كۆتایی قسەكانیدا ووتی: بە ڕای من گواردیۆلا لە من باشترە بە بێ هیچ گومانێك.

بابەتی زیاتر

Back to top button