بێکهام و نیڤڵ 17 یاریزان لە ساڵفۆرد دەردەکەن!

یانەی ساڵفۆرد هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی 17 یاریزانی یانەکەی راگەیاند پاش تەنها چەند رۆژێک لە کڕینەوەی ئەو یانەیە لەلایەن دەیڤد بێکهام و گاری نیڤڵەوە.
دوو ئەستێرەکەی پێشووی یونایتد، تەواوی پشکەکانی ساڵفۆرد یان کڕییەوەتەوە و لەم وەرزەدا یانەکە لە پلەی هەشتەمی خولی پلە چواری ئینگلتەرا هات. لە پێناو سەرخستنی ئەو یانەیەش بۆ سەروەریی زیاتر ، خاوەنە تازەکان بڕیاریاندا شۆرشێک بەرپا بکەن و بە یاریزانی نوێ قۆناغی تازە دەست پێبکەن.
لەو 17 یاریزانەدا بەشێكیان گرێبەستییان تەواو بووە و بۆیان تازە ناکرێتەوە، وە هەندێکیان لە تیمی لاوانن و گرێبەستەکانیان هەڵوەشێندراوەتەوە.
ساڵفۆرد لە 2019دا بۆ یەکەمجار گەیشتە خولی پلە چوار، بەڵام لەوکاتەوە نەیتوانیوە بگاتە پلە سێ سەرەڕای ئەوەی لە 1940 ـەوە دامەزراوە. باشترین ئەنجامییان بەر لە دوو ساڵ بوو کاتێک گەیشتنە پاشکۆی پاڵاوتنەکانی سەرکەوتن بۆ پلە سێ بەڵام لەو قۆناغەدا بەرامبەر ستۆک پۆرت دۆڕان و لە پلە چواردا مانەوە.