ئیسپانیائینگلتەرا

دەیڤد بێکهام پەیامێک بۆ ئەستێرە نوێیەکەی ریال مەدرید دەنێرێت

یاریگا –

جود بێلینگهام ئاشکرای کرد، دوای گواستنەوەی بۆ یانەی ریال مەدرید، پەیامێکی لەلایەن دەیڤد بێکهامی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگەلتەرا پێگەیشتووە.

دەیلی مەیل بڵاوی کردەوە: جود بێلینگهام، دوای ئەوەی پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە کرد، دەیڤد بێکهام پەیامێکی بۆ ناردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە.

یاریزانە 20 ساڵانەکە بووە حەوتەمین یاریزانی ئینگلیزی کە پەیوەندی بە یانەی ریالەوە بکات، مانگی رابردوو بە گواستنەوەیەکی 103 ملیۆن یۆرۆیی لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە کرد.

رەنگە بێکهام بەناوبانگترین یاریزانی ئینگلیزی بووبێت کە لە ساڵی 2003 لە مانچستەر یونایتدەوە رووی لە پایتەختی ئیسپانیا کرد. رۆژانی سەرکەوتووی لە ریاڵ مەدرید بەسەر برد و لەم دواییانەشدا هیوای رێگەیەکی گەش و گەشاوەی بۆ ئەو یاریزانە لاوە ئینگلیزە خواست لە تیپە نوێیەکەیدا.

بێلینگهام ئاماژەی بەوەشکردووە، رەنگە سوود لە ئەزموونی کاپتنی پێشووی ئینگلتەرا و یاریزانە پێشووەکانی دیکە وەربگرێت کاتێک باس لە یاریکردن لە مەدرید دەکرێت.

بێلینگهام لە لێدوانێکیدا دەڵێت: دەیڤید بێکهام نامەیەکی کورتی بۆم ناردووە و هیوای باشترینم بۆ دەخوازێت، تا ئێستا پەیامەکانی یاریزانانی پێشوو بەڕاستی ئەرێنی بوون، هەوڵدەدەم ئەوە لەبەرچاو بگرم و رەنگە لە کاتێکدا پەیوەندییان پێوە بکەم تاوەکوو بزانم چۆن خۆیان لەگەڵ ژیانی ئیسپانیادا گونجاندووە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button