ئیسپانیاگرنگترین

نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ریال مەدرید دەکرێت

دوای ساڵێک و نیو بە ناچاریی نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

لەم هاوینە بە ناچاریی نەشتەرگەریی بۆ بێڵینگهام دەکرێت، کە زیاتر لە ساڵێک و نیوە بەهۆی ئازاری شانی دەناڵێنێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، جود بێڵینگهام ناوەڕاستکاری ریال مەدرید ئەم هاوینە نەشتەرگەریی بۆ دەکرێط، کە ساڵێک و نیوە بەهۆی ئازاری شانی دەناڵێنێت و بەستەری لە شانی بەستاوە.

خۆسیێ فیلێکس دیاز رۆژنامەنووسی بەنێوبانگی ئیسپانی لە رۆژنامەی مارکا رایگەیاندووە، گەرچی کاتێکی گونجاو نییە، بەڵام هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەی دەچن ئەم هاوینە بێڵینگهام نەشتەرگەرییەکەی شانی بۆ بکرێت، لەکاتێکدا ریال مەدرید ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بەشداریی مۆندیالی یانەکان دەکات.

بێڵینگهام لەوەتەی نۆڤێمبەری 2023ـەوە لە شانی تووشی پێکان بووە، لەوکاتەوە تا ئێستا بە شانی بەستراو یاریی دەکات و نەشتەرگەریی نەکردووە، کە ئەوکات بەهۆی پێکانەکەی 18 رۆژ لە یاریکردن دابڕا، ناوەڕاستکارە ئینگلیزییەکە لەوەتەی پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە سێ جار تووشی پێکان بووە.

ناوەڕاستکارە 21 ساڵانەکەی مێرەنگی لەم وەرزە بە درێسی یانە مەدریدییەکە لە 48 یاری 13 گۆڵ و 14 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button