ئینگلتەراگرنگترین

دەیڤد بێکهام؛ یاریکردن بۆ بارسێلۆنا زۆر کۆمیدییە

Yariga App

یاریگا –

دەیڤد بێکهام، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا شێوازی پەیوەندیکردنی بە ریال مەدرید ئاشکرادەکات.

بێکهام ئاشکرایدەکات، دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد، بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی داوە بەڵام یاریکردن بۆ بارسێلۆنا بە کۆمیدی وەسف دەکات و دەڵێت خەونی من یاریکردن بوو بۆ ریال مەدرید.

هەمیشە خەونم بە یاریکردن بۆ ریال مەدرید دەبینی، هەر لە منداڵییەوە ئەوە خەونم بوو. هەرگیز بیرم لە جێهێشتنی مانچێستەر یونایتد نەدەکردەوە، بەڵام بڕیارمدابوو ئەگەر رۆژێک ناچاربم بڕۆم ئەوە تەنیا پەیوەندیم بە ریال مەدرید دەکرد.

زۆر کۆمیدی بوو کاتێک زانیم مانچێستەر یونایتد دەیەوێت بمفرۆشێت بە بارسێلۆنا، رۆژێک پیتەر کێنیۆن پەیوەندیکرد گوتی ئۆفەرێکی بارسێلۆنامان قبوڵکردووە و دەبێتە یاریزانیان، گوتم ئەگەر دەتانەوێت دەستبەردارم بن ئەوا باش بزانن ریال مەدرید تاکە یانە دەبێت یاریی بۆ دەکەم.

بێکهام لە هاوینی 2003 بەبڕی 37.50 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد. جیا لەو دوو یانەیە یاریی بۆ پۆرتسمسن، ئەیسی میلان لۆس ئانجلس گالاکسی و پاریس سانجێرمان کردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، شەش نازناوی پرێمەرلیگ، نازناوێکی لالیگا، دوو نازناوی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا، چوار نازناوی قەڵغانی ئینگڵتەڕا، نازناوێکی جامی سوپەری ئیسپانیا، نازناوێکی جامی فەڕەنسا دوو نازناوی خولی ئەمریکی و دوو قەڵغانی خولی ئەمریکی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button