ئیسپانیاگرنگترین

بۆچی ئارنۆڵد لە ریال مەدرید ناتوانێت درێسی ژمارە 66 بپۆشێت؟

Yariga App

یاریگا –

ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، بەرگریکاری لیڤەرپوول رۆژی دووشەممە رایگەیاند کە دوای 20 ساڵ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەی منداڵی جێدەهێڵێت.

لەدوای وازهێنانی بەرگریکارەکە، چاوەڕوان دەکرێت ئارنۆڵد پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات و لەگەڵ ئەم یانەیە نازناوی زیاتر بۆ کاروانی وەرزشی خۆی زیاد بکات. هەرچەندە هەنگاوێکی گەورەیە بۆ ئەلێکساندەر، بەڵام رەنگە ئەم بڕیارەی ناچاری بکات گۆڕانکارییەک لە ژیانیدا بکات کە رەنگە بە خواستی خۆی نەبێت.

ئەم بەرگریکارە راستە دەبێت بە چوونی بە مەدریدەوە گۆڕانکاری لە ژمارەی درێسەکەی بکات کە بە درێژایی ژیانی پیشەگەری ژمارە 66ـی لەبەر کردووە.

ئەو کە لە هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا ژمارەکانی 2،7،8 و 10 پۆشیوە، بەڵام بە درێژایی یاریی کردنی لە یانەکەی لیڤەرپوول هەرگیز ژمارەکەی نەگۆڕیوە کە 66 بوو، بەدرێژایی ساڵان بووەتە کەسایەتییەکی دیاری لیڤەرپوول، ئەلێکساندەر ئارنۆڵد بەم ژمارەیەوە لە بەدەستهێنانی دوو نازناوی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگێک رۆڵێکی یەکلایی کەرەوەی بۆ تیپەکەی گێڕاوە.

بەڵام بە پەیوەندی کردنی بە یانە مەدریدییەکەوە بە ناچاری دەبێت واز لە ژمارەی دڵخوازی خۆی بهێنێت، هیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە. یاساکانی لالیگا باس لەوە دەکەن کە یاریزانەکانی هەر یانەیەکی بەشدار بوو لەو خولە دەبێت ژمارەیەک لە نێوان 1 بۆ 25 لەبەر بکەن. ئەمەش ژمارەی ئەو یاریزانانەیە کە یانەکان لە لالیگادا ناویانی تۆمار کردووە.

بەڵام ئەو یاریزانەی لە ئاکادیمیەکان بە ناچاری سەر دەخرێن و لە سەرەتای وەرزەوە ناویان تۆمار نەکراوە ئەوە دەتوانن ژمارەکانی سەروو 25 بپۆشن ئەویش تەنیا بۆ وەرزێک بەڵام بۆ ساڵی داهاتوو ژمارەی درێسی ئەوانیش دەبێت بگۆڕدرێت.

ئەو یاسایەی لالیگا وایکردووە کە یانەکانی وەک بارسێلۆنا و ریال مەدرید نەتوانن پارێزگاری لە ژمارەی ئەفسانەکانیان 10 و 7 بکەن و بە ناچاری دەبێت بیدەن بە یاریزانە نوێیەکانی یانە تاوەکوو پلەبەندی ژمارەکان تێک نەچێت.

ئێستا پرسیار لەسەر ئەوە دروست دەبێت کە ئارنۆڵد چ ژمارەیەک دەپۆشێت بە گوێڕەی ئەوەی ژمارەکانی بەردەست لانیکەم بۆ ئەم وەرزە 12، 24 و 25ـن بەڵام بێگوومان دوای رۆیشتنی کارڤاخال ئەوا دەتوانێت ژمارە 2 بپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button