
یاریگا –
دوای نزیکبوونەوەی وادەی بەفەرمی راگەیاندنی کارلۆ ئانچێلۆتی کە ئەمڕۆ زۆرێک لە سەرچاوەکانی ئەوروپا جارێکیتر جەختیانکردەوە دوای یاریی کلاسیکۆی یەکشەممەی داهاتوو راهێنەرە ئیتاڵیەکە ماڵئاوایی لە مێرێنگی دەکات و، هاتنی چابی ئالۆنسۆ کە تەنها لەسەر کات وەستاوە رووبکاتە ریال، ناوێکی چاوەڕواننەکراو بۆ شوێنگرتنەوە ئالۆنسۆ بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی بایەر لیڤەرکۆزن ئاشکرابوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رادیۆ کۆپی ئیسپانی، جێگرەوەکەی چابی هەر یاریزانێکی دیکەی ریال مەدریدە کە سەردەمانێک هاوشانی یەکتر لەو یانە شاهانە یارییانکردووە ئەویش ئالڤارۆ ئاربێلوایە.
ئاربێلوا کە لەوەتەی ساڵی 2020 تا ئێستا لەگەڵ تیمەکانی خوار 19 ساڵانی مەدرید راهێنەرایەتی دەکات، ئەزموونی پیشەگەرێتی ئەو بوارەی نییە و وەرگرتنی پۆستی یانە ئەڵمانیەکە دەبێتە یەکەمین دەرگا بۆ هاتنە نێو کایەکەوە.
سەرچاوەکە زانیویەتی کە لیڤەرکۆزن بەڕژدی بیری لە دەستنیشانکردنی راهێنەرکارە 42 ساڵییەکە کردووەتەوە.
🚨 Bayer Leverkusen are considering the appointing Alvaro Arbeloa to replace Xabi Alonso.
(Source: @miguelitocope) pic.twitter.com/JhTu46l6Jv
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) May 5, 2025
ئاربێلوا و ئالۆنسۆ چ لەسەر ئاستی هەلبژارده و یانەش له ریزەکانی ئیسپانیا و ریال مەدرید وەک بەرگریکا و ناوەڕاستکار پێکەوە یارییان کردووە. ئەرکی ئالڤارۆ بۆ شونێنگرتنەوەی هاونیشتیمانیەکەی هەروا ئاسان نابێت بەوپێیەی ئالۆنسۆ دوای خۆی میراتێکی گەورە بۆ لیڤەرکۆزن جێدەهێڵێت کە بردنەوەی نازناوی بۆندسلیگابوو بەبێ شسکت، جامی ئەڵمانیا و جامی سوپەری ئەو وڵاتە لە ماوەی تەنها سێ وەرزی کارکردن.