ئه‌وروپاگرنگترین

ئەردۆگان و زاواکەی دەستکاری ئەنجامی یارییەکانیان کردووە

یاریگا
لە تورکیا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی ئەم وڵاتە و برات ئالبایراک کە دەکاتە زاوای و لە هەمان کاتدا وەزیری دارایی و ئابوری ئەو وڵاتەیە دەستکاری ئەنجامی یارییەکانیان کردووە.

رۆژنامەی سەباحی تورکی بڵاویکردووە ساڵی رابردوو و ئەمساڵیش خەڵکانێک سەرۆکی وڵاتەکەیان و زاواکەی بەوە تۆمەتبار دەکەن کە دەستکاری ئەنجامی یارییەکانیان کردووە، بە تایبەت ئەنجامەکانی فەنەرباهچە و ترابزۆن سپۆر، چونکە سەرۆکەکەیان هاندەری فەنەرباهچەیە و وەزیری داراییش هاندەری ترابزۆن سپۆرە.

دوای بڵاوبونەوەی ئەم دەنگۆیانە ئەردۆگان هاتە دەنگ و هەموو ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە، لە هەمان کاتدا نەیشاردەوە کە هاندەری فەنەرباهچەیە.

Back to top button