ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ گواستنەوەی سالیبا بۆ ریال مەدرید چی بەسەرهاتووە؟

رۆژنامەی لیکیپ دوا پەرەسەندن ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت ریال مەدرید لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارێک سووربێت و خەریکە خۆی یەکلاییدەکاتەوە.

ئارسیناڵ لە دۆخێکی هەستیاردایە و سەرنجی تەواوی لەسەر یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگە بەرامبەر پاریس سانجێرمان.

بەڵام ریال مەدرید ناوەستێت و بەگوێرەی رۆژنامەی لیکیپ، بەرپرسانی ریال مەدرید بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک، لە پەیوەندی بەردەوامدابوون لەگەڵ کەسانی نزیک لە ویلیام سالیبا، بەرگریکاری ئارسیناڵ.

رۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە، ریال مەدرید پێی وایە سالیبا دەبێتە سەرکردەی هێڵی بەرگری یانەکە بۆ چەندین ساڵی داهاتوو.

ریال مەدرید زۆر بەدەستی پێکانی بەرگریکاران ناڵاندی، هەریەکە لە دەیڤد ئالابا و ئیدێر میلیتاو بەهۆی پێکانی درێژخایەن لە یاریگاکان دابڕان، ئەمەش وایکردووە بەرپرسانی باڵای یانەکەی ناچارکردووە، بە جیدی بیر لە گواستنەوەی دڵی بەرگریکارێک بکەنەوە.

گرێبەستی سالیبا لە هاوینی ساڵی 2027 لە ئارسیناڵ بەسەردەچێت، ئەگەر گرێبەستەکەی نوێ نەکرێتەوە، ئەوا ئارسیناڵ لەوانەیە لە هاوینی داهاتوودا، بۆ دەستکەوتنی پارەیەکی باش، دەستبەرداری تواناکانی ئەستێرە فەڕەنسییەکە ببێت.

یاریی داهاتووی سالیبا و ئارسیناڵ بەرامبەر پاریس سانجێرمانە، دواتر لە پرێمەرلیگ بەرامبەر لیڤەرپوول یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button