ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەلەفۆنەکانی مەدرید لە زەنگلێدان ناوەستن؛ دوو یاریزانی لاو دەگوازێتەوە

شۆڕشی گواستنەوەی یاریزانان لە ریال مەدرید دەستپێدەکات...

Yariga App

یاریگا –

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی ئەم وەرزەی لالیگا، خەریکە بگۆڕی تەلەفۆنەکانی ڤالدێبێباس، ناوەندی مەشقەکانی ریال مەدرید لە زەنگلێدان ناوەستن.

تەواوکردنی ئەم وەرزە بەبێ نازناو، ریال مەدریدی خستووەتە دۆخی ئامادەباشییەوە، تاوەکو تەواو خۆی بۆ گۆڕانکارییەکان ئامادە بکات.

ئێستا کار لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەست و گواستنەوەی یاریزانان دەکرێت، لە وەرزی رابردوودا لەسەر داوای کارلۆ ئانچێلۆتی، گرێبەستی فێرلاند مێندی تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 نوێکرایەوە، جیا لەمەش ریال مەدرید کاری لەسەر پتەوکردنی باڵی چەپی بەرگریکرد و ئاڵفۆنسۆ دەیڤز وەکو دیارترین بەربژێر بوو، بەڵام ئەستێرە کەنەدییەکە گرێبەستەکەی لە بایرن میونشن نوێکردەوە.

بۆ ئەم هاوینە، تیمی یاریزاندۆزەرەوە و بەشی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی یانەکە، خەریکی هەڵسەنگاندنی راپۆرتی گەڕان و دۆزینەوەی یاریزانانن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی رێلێڤۆ، ریال مەدرید بڕیاریداوە چاودێریکردنی میگێل گوتیرێز، بەرگریکاری باڵی چەپی جیڕۆنا چڕبکرێتەوە.

گۆڵپارێزەکە بەرهەمی ئەکادیمیای ریال مەدرید و دەتواندرێت بەبڕی هەشت ملیۆن یۆرۆ، جارێکی دیکە پەلکێشی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بکرێتەوە، هەرچەندە بەهای گۆڵپارێزەکە لە بازاری گواستنەوە دەگاتە سەرووی 20 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام لەبەر ئەوەی ریال مەدرید خاوەنی 50%ی مافی یاریزانەکەیە، دەتوانێت بە نیوەی بەهاکە بیگوازێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ناوی ئالڤارۆ کارێراس، ئەستێرەی باڵی چەپی بەرگری بێنفیکا لە ژوورەکانی ڤالدێبێباس باس دەکرێت. کارێراس بەرهەمی ریال مەدریدە و ئێستا دەیەوێت بیگوازێتەوە، بەڵام بەهاکەی دەگاتە 50 ملیۆن یۆرۆ و ئەگەرەکانی سەرکەوتنی گرێبەستەکە لاوازن.

پیێرۆ هێنکاپێ، بەرگریکاری بایەر لیڤەرکوزن ئامانجێکی دیکەی ریال مەدریدە، بەڵام ئاسانکردنی گواستنەوەی پەیوەندی بە چابی ئاڵۆنسۆ و داهاتووی لە یانە ئەڵمانییەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button