ئیسپانیاگرنگترین

گۆڕینی هاوکێشەکان؛ راوول گۆنزالێز دەبێتە راهێنەری ریال مەدرید؟

راوول چاوەڕێی دەرفەتە

Yariga App

یاریگا –

بیروبۆچوونەکان لە نێو ریال مەدرید بەرامبەر کارلۆ ئانچێلۆتی ئەرێنین، سەرەڕای لەدەستدانی نازناوی جامی شای ئیسپانیا و دۆڕاندنی یاریی کلاسیکۆ.

خەریکە سەردەمێکی نوێ لە ریال مەدرید دەستپێدەکات، هەموو ئاماژەکان بەرەو دەستنیشانکردنی راهێنەرێکی نوێن. ساشا تاڤۆلیێری، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، چابی ئاڵۆنسۆ بڕیای کۆتاییداوە و لە کۆتایی ئەم وەرزە بایەر لیڤەرکوزن جێدەهێڵێت، لە چەند هەفتەی داهاتووشدا بەفەرمی بڕیارەکە رادەگەیەنێت.

راوول گۆنزالێز، ئەفسانەی ریال مەدرید و راهێنەری تیمی کاستیا، یەکێکی دیکەیە لە بەربژێرانی شوێنگرتنەوەی کارلۆ.

گۆنزالێز لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مارکا روونیکردووەتەوە؛

دڵخۆشم لێرە و لەو شوێنەم کە دەمەوێت لێیبم. کاتێک کاتی هەڵسەنگاندن دێت و یانەکە بڕیار دەدات، ئەوکاتە سەیری بابەتەکە دەکەین.

کاتی تەواومان دەبێت تاوەکو بڕیار بدەین و لەوانەیە کاریگەری لەسەر یانەکە دروستبکات. بەڵام من کەسێکی ئارامم.

راوول جەختیدەکاتەوە، پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ ئانچێلۆتی هەیە و زۆر رێزی دەگرێت. لەبارەی قەیرانی ئەنجامەکانی ئەم دووایەی ریال مەدرید دەڵێت

گرنگتر بابەت ئێستا ئەوەیە، ئارام بگرین چونکە لە کۆتایی وەرز نزیکدەبینەوە و هێشتا زۆر بابەت یەکلایی نەکراونەتەوە. پێم وایە کاتی تەواومان دەبێ تاوەکو هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکەین.

راوول شەش ساڵە سەرپەرشتیاری تیمی دووەمی ریال مەدریدە و چاوەڕێی دەرفەتێک دەکات، تاوەکو خۆی بگەیەنێتە تیمی یەکەم.

دوای جیابوونەوەی زینەدین زیدان و ریال مەدرید لە ساڵی 2021، گۆنزالێز بەربژێرێکی بەهێزی شوێنگرتنەوەی ئەفسانە فەڕەنسییەکە بوو، بەڵام لە کۆتاییدا دەستەی کارگێڕی مەدرید، بڕیاریدا ئەرکەکە بە ئانچێلۆتی بسپێرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button