
یاریگا –
سیمۆنی ئینزاگی، راهێنەری ئینتەر میلان لە ئێستاوە شەڕی دەروونی لەگەڵ بارسێلۆنا دەستپێکردووە و هەڕەشە دەکات.
چوارشەممە لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا لە مۆنجویک میوانداری ئینتەر میلان دەکات و ئینزاگی دەڵێ لە بارسا ناترسین.
رۆما یاریی لووتکەی گەڕی پێشووی سێریای ئەی بە 0-1 بە رۆما دۆڕاند، بەڵام سەرەڕای ئەمەش، ئینزاگی چاوی لە گەیشتنە بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
ئینزاگی لەبارەی یارییەکە دەڵێت
ئێمە دەزانین بارسێلۆنا چ جۆرە تیمێکە، بە رێزەوە یاریی دەکەین نەک بە ترس.
رۆما یارییەکی زۆر باشیکرد، هەرچەندە شایەنی زیاتربووین، بەڵام ئەمە تۆپی پێیە و هەندێکجار سوود لە دەرفەتەکان وەرناگیرێت.
چامپیۆنزلیگمان لەپێشە و دەبێ زۆر روون یاریی بکەین. هەرچەندە بەدەستهێنانی ئەنجامێکی ئەرێنی، کاریگەری لەسەر تیمەکە دەبوو، بەڵام دەبێ خۆمان بدۆزینەوە و بە تەواوی بۆ یاریی داهاتوو ئامادەبین.
بێنیامین پاڤارد، بەرگریکاری فەڕەنسی لە یارییەکەی رۆما تووشی پێکانبوو، تاوەکو ئێستا بەشداریکردنی لە یارییەکەی بارسا یەکلایینەبووەتەوە.