ئیسپانیا

ڕیاڵ بێتیس سزای ماددی درا

یاریگا- ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی ڕێکاریی خولی ئیسپانی، چاوی خشاندەوە بە ڕووداوەکانی یاری نێوان ڕیاڵ بێتیس و بارسێلۆنا کە هەفتەی ڕابردوو لە یاریگای بێنتۆ ڤیامارین بە ڕێوە چوو.

لیژنەکە بڕیاری دا بە ڕاگرتنی نەبیل فەقیل بۆ یارییەک، دوای وەرگرتنی کارتە سوورەکەی. هاوکات یانەکەشی بە بڕی 301 یۆرۆ سزای ماددی درا بەهۆی هەڵسوکەوتی هاندەرانی بێتیسەوە لە فڕێدانی شت ۆ نێو یاریگا دوای کردنە دەرەوەی یاریزانە فەڕەنسییەکە لەلایەن ناوبژیوانەوە.

هەرچی بارسێلۆناشە، کڵیمێنت لینگلێتی بەرگریکار بەهۆی دوو کارتە زەردەکەیەوە لەو یارییەدا، بۆ یاریی داهاتوو ڕاگیرا.

ڕووبەڕوو بوونەوەکە، کە لە بەرژەوەندی یانەی میوان 2-3 کۆتایی هات، تێیدا چەند ڕووداوێک تێبینی کرا و دواتر هەرایەکی زۆری ڕەخنەی بەدوای خۆیدا هێنا، بە تایبەت لەسەر ئاستی ناوبژیوانیی و بڕیارەکانی ناوبژیوان.

بابەتی زیاتر

Back to top button