ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ جۆناتان تا رۆیشتنی لە بایەر لیڤەرکوزن راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

جۆناتان تا بەرگریکاری ئەڵمانی بەفەرمی رۆیشتنی لە یانەی بایەر لیڤەرکوزن راگەیاند.

جۆناتان تا بەرگریکاری یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی رایگەیاندووە، کۆتایی ئەم وەرزە بە گرێبەستێکی ئازاد ریزەکانی یانەکەی بەجێدەهێڵێت.

بەرگریکارە ئەڵمانییەکە رایگەیاندووە :’لە سەرەتاوە هەموو شتێک روون ئاشکرابوو، من لە سەرەتاوە گوتم گرێبەستەکەم نوێ ناکەمەوە و لێرە نامێنمەوە، ئێستاش لەسەر ئەم بڕیارەم ماوم’.

بەرگریکارە 29 ساڵانەکە هاوینی رابردوو نزیکبوو رووبکاتە ریزەکانی بایرن میونشنی ئەڵمانی، یانەکانی بارسێلۆنا و ریال مەدریدیش لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی بیگوازنەوە ریزەکانیان.

جۆناتان تا لەوەتەی ساڵی 2015 لە هامبۆرگەوە چووەتە بایەر لیڤەرکوزن، لەم وەرزە بەشداریی 45 یاریی یانەکەی کردووە و لە بۆرسەی یاریزانانیش بەهای 30 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button