چامپیۆنزلیگگرنگترین

ڤازکوێز رەخنە لە شێوازی یاریکردنی ئارسیناڵ دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

لوکاس ڤازکوێز رەخنە لەو شێوازە یاریکردنەی ئارسیناڵ گرت کە شەوی رابردوو لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێڕوەیان دەکرد.

ریال لە یاریی گەڕانەوەش 1-2 ئە ئارسیناڵ دۆڕا ئەگەرچی هەمووان لە یانە شاهانەکە گەشبین بوون بە ئەنجامدانی ریمۆنتادا کە پێشتر لە لەندەن 3-0 دۆڕابوون.

گێمی یەکەمی یاریەکە گەنەرز خانەی گۆڵی خۆی توندوتۆڵ کردبوو تا خۆی بپارێزێ لە گۆڵی دەستپێشخەریی ریال. بەوەش 0-0 کۆتایی هات.

لە دوای یارییەکە ڤازکوێز بە چاوی فرمێسکەوە لێدوانی دا و وتی

 ئارسینا بۆ بەرگریکردن هاتبوونە ئێرە (سانتیاگۆ بێرنابیۆ). ئەوان گێمی یەکەم هەر هیچ شتێکیان نەکرد.

بۆ زانین، گەنەرز لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 13 لێدانێکی سزای لەدەستدا کە بوکایۆ ساکا ویستی لەسەر شێوازی پانێنکا جێبەجێی بکات. تاکە گۆڵەکەی ریالیش بەهۆی هەڵەیەکی ویلیام سالیبا بوو کە ڤینیسیۆس جونیۆر قۆستیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button