ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ محەمەد سەڵاح گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوول نوێكردەوە

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نویكردەوە.

سەڵاح لە هاوینی ساڵی 2017لە ریزەكانی رۆماوە بە بەهای 42 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد.

هەژماری فەرمی لیڤەرپوول لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی محەمەد سەڵاحی راگەیاند.

محەمەد سەڵاح تاوەكو 2027 واژۆی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ رێدز كرد.

بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، محەمەد سەڵاح هەفتانە 350 هەزار پاوەند وەک مووچەی جێگیر وەردەگرێت، 50 هەزار پەوەندی دیکەش بەشێوەی پاداشت بەگوێرەی ئەو ئاستەی پێشکەشی دەکات.

سەڵاح لەگەڵ رێدز بەشداری لە 394 یاریی كردووە و توانیویەتی 243 گۆڵ بكات و 111 گۆڵیش درووست بكات.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، دوو نازناوی خولی ئینگڵتەڕا، نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا و نازناوێکی قەڵغانی ئینگڵتەڕای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button