ئیسپانیاگرنگترین

دێکلان رایس نهێنی دوو گۆڵە سەرسوڕهێنەرەکەی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

دێکلان رایس نهێنی پشت دوو گۆڵە سەرسوڕهێنەرەکەی بەرامبەر ریال مەدرید ئاشکرا دەکات.

شەوی رابردوو لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماڕات میوانداری ریال مەدریدی کرد و 3-0 یارییەکەی بردەوە.

دێکلان رایس لە خولەکی 58 و 70 بە دوو لێدانی راستەوخۆ دوو گۆڵی سەرسوڕهێنەری کرد و بووە ئەستێرەی شەوەکە، رایس پاش یارییەکە نهێنی پشت هەردوو گۆڵەکەی ئاشکرا کرد.

لەکاتی لێدان راستەوخۆکە پلانمان دانابوو پاس بدەین، نیکۆڵاس جۆڤەر “راهێنەری تۆپە جێگیرەکان” داوایکرد ئۆڤەر بکەم، بەڵام هەستم بە بۆشاییەک لە دیوارەکەی ریال مەدرید کرد و ساکا پێشنیاری کرد شووت بۆ گۆڵ بکەم، زۆر دڵخۆشم کە توانیم گۆڵ بکەم وەک جادوویەک وابوو.

لە خۆمم پرسی بۆ شووت نەکەم؟ چی لەدەست دەدەم؟ کە لێدانی یەکەمم لێدا هەستم بە متمانە بەخۆبوونێکی زۆر کرد، دواتر دووەمیشم لێدا و گۆڵم کرد. لێتان ناشارمەوە لەم دواییە کەمێک مەشقم لەسەر کردبوو.

دێکلان رایس بووە یەکەم یاریزان لە یارییەکی قۆناخی دەرکردنی چامپیۆنزلیگ دوو گۆڵ بەلێدانی راستەوخۆ بکات و ناوی خۆی لەمێژووی پاڵەوانێتییەکە بەزێڕ نوسییەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button