
یاریگا –
لە کۆتا یاریی گەڕی 31ی یارییەکانی پرێمەرلیگ کە لەنێوان لێیستەر سیتی و نیوکاسڵدا بەڕێوەچوو، تێبینی ئەوە کرا جێریمی مۆنگای یاریزانی رێویەکانی ئینگلتەرا بەبێ هەبوونی سپۆنسەری سەرەکی لەسەر درێسەکەی بێتە یارییەکەوە.
مۆنگا لەدایکبووی ساڵی 2009 کە تەمەنی تەنها 15 ساڵ و 271 رۆژە، بەبپێی یاسا بەرکارەکانی ئینگلتەرا نابێ لاوی لەو تەمەنە بۆ هیچ مەبەستێکی ریکلامی بازرگانیی بەکاربهێنرێت.
ئەوە و هەروەها نابێ لە هیچ کۆمپانیایەکی گرەوکردندا بەشدارییان پێبکرێت.
لاوە ئینگلیزییەکە بەو بەشدارییکردنەی کە بە شکستی 0-3ی یانەکەی کۆتایی هات، بوو بە دووەم بچووکترین یاریزان لە مێژووی یارییەکانی پرێمەرلیگدا. لەکاتێکدا تا ئێستا ژمارە پێوانەییەکە هەر بە ناوی ئیتان نوانێری یاریزانی ئارسیناڵەوەیە کاتێک لە مانگی سێپتەمبەری ساڵی 2022 لە تەمەنی 15 ساڵی و 181 رۆژییدا بەرامبەر برێنتفۆرد هێنرایە یارییەکەوە.
👀😳 Apunten su nombre…
Jeremy Monga ha debutado con el Leicester City en la Premier League con ¡15 años y 271 días!, convirtiéndose en el 2º jugador más joven en hacerlo en la liga inglesa.
Su camiseta no lleva publicidad por no poder anuciar casas de apuestas a su edad. pic.twitter.com/DAFvh5aV5O
— Afición Deportiva (@AfDeportiva_) April 7, 2025
جێریمی مۆنگا بەفەرمی پلەی دووەم بچووکترین یاریزانی لە هارڤی ئیلیەتی یاریزانی پێشووی فوڵهام وەرگرت کاتێک ئیلیەت لە ساڵی 2019 بە تەمەنی 16 ساڵی و 30 رۆژ بەشدارییکرد لە یارییەکی پرێمەرلیگدا.